سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای سه‌ردانی سعوودیه و ئیسرائیل، گه‌یشته ڤاتیكان و له‌گه‌ڵ پاپای كه‌نیسه‌ی كاسۆلۆكی كۆ بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به یاوه‌ریی شاندێكی كۆشكی سپی كه له 12 كه‌س پێك هاتبوون، گه‌یشتنه ڤاتیكان و له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان و كه‌نیسه‌ی كاسۆلۆكی كۆ بوونه‌وه، بۆیه به‌لای چاودێرانه‌وه تره‌مپ به ژیری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌م جاره‌ی كردووه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له سعوودیه كه به پایته‌ختی مسوڵمانان هه‌ژمار ده‌كرێ مایه‌وه، چوو بۆ ئیسرائیل كه پایته‌ختی جووه‌كانی دنیایه و به سه‌ردانی ڤاتیكانیش كۆتا به گه‌شته‌كه‌ی دێنێ.
له شانده 12 كه‌سییه‌كه‌ی یاوه‌ریی كۆشكی سپییان ده‌كرد، هه‌ریه‌ك له میلانا تره‌مپ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا و ئیڤانكای كچی و جێرد كۆشنه‌ری زاوای و ڕێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌شدارییان كردبوو.
له سه‌ردانه‌كه‌دا پاپای ڤاتیكان، ئینجیل و مه‌دالیای چڵه زه‌یتوونی پێشكه‌شی تره‌مپ كرد كه هێمای ئاشتییه، ئه‌ویش له به‌رامبه‌ردا كتێبه‌كانی مارتن لۆسه‌ر كینگ ڕابه‌ری ڕه‌شپێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكای به‌خشییه پاپا و تره‌مپ گوتی: ده‌توانی ئاشتی به‌كار بهێنین.
سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ڤاتیكان درێژه‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵ پیه‌ترۆ پارۆلین سكرتێری ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان كۆ ده‌بنه‌وه.