له لێدوانێكدا كه هه‌رای زۆری دروست كرد، سه‌لما حایك ئه‌كته‌ری ناسراوی مه‌كسیكی به‌شدار له چه‌ندان فیلمی هۆڵیوود، ئه‌و دامه‌زراوه‌ی خستووه‌ته ژێر به‌رپرسیارییه‌تی و ده‌ڵێ، وه‌ك مه‌یموونی سێرك ته‌ماشای ئافره‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كچێك زیره‌كتر له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یخوازن خۆی بنوێنێ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له كۆڵی بكه‌نه‌وه.
له یه‌كێك له چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵی كان بۆ فیلم، سه‌لما حایك به پیاوسالار هۆڵیوودی ناوزه‌ند كرد و گوتی، ئه‌وان ڕه‌فتارێكی توندوتیژ به‌رامبه‌ر ئافره‌ت به‌كار ده‌هێنن، ئه‌كته‌ره لاوه‌كان وه‌ك یاری له به‌رده‌ستیاندا ده‌جووڵێندرێن.
ئه‌و ئه‌كته‌ره كه به ڕه‌گه‌ز لبنانییه، ده‌ڵێ: كاتێك كچێكی ئه‌كته‌ر ده‌بینن كه پێیان وایه بۆ ئه‌وان ده‌شێ، ده‌ڵێن مه‌یموونێكمان دۆزییه‌وه با تا ده‌كرێ پاره‌ی پێ په‌یدا بكه‌ین، به‌ڵام كاتێك ده‌بینن ئه‌م مه‌یموونه زیره‌كتر بیر ده‌كاته‌وه و له سه‌رووی ویستی ئه‌وان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، هه‌وڵی كوشتنی ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌یش ده‌ڵێ: ڕاسته كچی جوان باشتر دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێ، به‌ڵام زۆر خراپه وا بزانی ئه‌م كچه جوانه گه‌مژه‌یه، مه‌رج نییه وا بێت.
سه‌لما حایك كه پاڵێوراو بووه بۆ خه‌ڵاتێكی ئۆسكار، به هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی ده‌زانێ ئه‌گه‌ر ژنان وه‌ك به‌رهه‌مێكی ئابووری ته‌ماشا بكرێ و ته‌نیا كاڵا بێت به‌لاته‌وه.
ئێسته ته‌مه‌نی سه‌لما حایك 50 ساڵه، پێشتر له چه‌ندان فیلمی هۆڵیوود به‌شداری كردووه، به‌ڵام له هه‌موو ڕۆڵه‌كاندا وه‌ك كچێكی جوانی سێكسی ده‌ركه‌وتووه، بۆیه بڕیاری داوه ئیتر ڕۆڵی له‌و جۆره نه‌گێڕێ، ئه‌مه‌ش وای كردووه له هۆڵیوود فه‌رامۆش بكرێ.