"ئێكس٢سپۆرت" ئامێرێكه خێرایت له‌كاتی مه‌له‌كردن زیاد ده‌كات، ئه‌و ئامێره‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای "سوپه‌ر ئینۆڤه‌یشن" بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له مه‌له‌كردن له‌سه‌رخۆن دروستی كردووه.
ئه‌م ئامێره له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت كه پاترییه‌كه و له‌ناو جانتایه‌كدایه و له پشت ده‌به‌سترێت و ماتۆڕی ئه‌م ئامێره‌ش له ده‌سته‌كان ده‌به‌سترێت.
جگه له‌مه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی خێرایی سوود له ستیكێك وه‌رگیراوه كه به‌كارھێنه‌رانی به ده‌ستی راست ھه‌ڵی ده‌گرێت و كۆنتڕۆڵی خێرایی پێ ده‌كات.
خێرایی ئه‌م ئامێره ده‌گاته ٦ میل له سه‌عاتێكدا كه ده‌كاته خێرایی مه‌له‌وانی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی مایكل فلیپس كه له‌وپه‌ڕی خێرایی دابێت.
تا ئێسته ئه‌م ئامێره نه‌خراوه‌ته‌وه بازاڕه‌وه بۆ فرۆشتن، به‌ڵام مه‌زنده ده‌كرێت كه نرخه‌كه‌ی 35 هه‌زار دۆلار بێت.