چه‌ند شاره‌زایه‌كی بواری كۆد ئاشكرای ده‌كه‌ن كه مه‌ترسی له سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی وه‌تس ئاپ هه‌یه به‌وه‌ی هاكه‌ران به ئاسانی ده‌توانن نامه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه به‌ده‌ست بهێنن.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئەپلیکەیشنی وەتس ئاپ ھەموو نامەکانی ناو ئەکاونتی تایبه‌تی خۆت له وەتس ئاپ بۆ (encrypt) دەکات و کۆدیان بۆ دادەنێت و ھیچ ھاکەرێک ناتوانێت بیبینێت و به‌ده‌ستی بهێنێت، بەڵام له‌كاتێكدا ئه‌و نامانه‌ی باك ئاپ ده‌كرێن و دواتر ده‌چنه‌وه سه‌ر سێرڤه‌رەکانی كۆمپانیاكه کۆدیان بۆ دانانرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته درزێك بۆ هاكه‌ران و دەتوانن بەئاسانی بەدەستیان بھێنن.
ھەر نامەیەک کە دەنێردرێت ئەگەری ئەوەی ھەیە کە لەسەر سێرڤەرەکانی وەتس ئاپەوە ببرێن و نامەکان لەوێدا (encrypt) نەکراون و كۆدیان له‌سه‌ر نییه، ھەربۆیە شارەزایان بەپێویستی دەزانن کە ئاگاداری ئەو کێشەیە بیت و داواش لە وەتس ئاپ کراوە کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.
میدیاكان