هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) بڕیاری دا بە هاتنە پاڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا، ئەوەش لەسەر داوای دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمەریكا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" كە لە سەرچاوەیەكی گواستنەوە، باڵوێزانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی باكوری ئەڵەسی ئەمڕۆ ئەو بڕیارەیان داوە، بەڵام وا پێویست دەكات كە سەرانی وڵاتانی ئەندام لەو هاوپەیمانیەتییە سبەی پێنجشەم بە فەرمی پەسندی بكەن.
ئەو بڕیارەی هاوپەیمانی ناتۆ دوای داوایەكی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمەریكا هات بەوەی پێویستە ناتۆ رۆڵی خۆی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زیاد بكات، هەروەها دوای هێرشە تیرۆریستییەكەی شاری مانشستەری بەریتانیاش دێت كە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە.