گەورەترین هۆكاری مردنی مرۆڤ چییە؟

:: PM:10:44:24/05/2017 ‌

دوو راپۆرتی بەریتانی و ئەمەریكایی باس لە هۆكارەكانی مردن و گیانلەدەستدانی مرۆڤ دەكەن و ئاماژەی دەكەن كە بەهێزترین هۆكاری مردنی مرۆڤ نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێنە، بۆیە پێویستە مرۆڤ بەتایبەتی جگەرەكێشەكان وریای خۆیان بن. 

دەستەی تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا ئەنجامی چەند راپۆرتێكی تەندروستی بڵاو كردەوە كە زانیاری لەبارەی هۆكارەكانی مردنی مرۆڤ تیادایە لە 2014ەوە و لە ماڵەپەڕی خۆی لە ئینتەرنێت بڵاوی كردەوە و ئاماژەی كرد كە ژمارەی ئەو كەسانەی لەو ساڵەدا مردوون دوو ملیۆن 262 هەزار و 418 كەس بووە.

بەپێی ئەو ئەنجامانە یەكەم و بەهێزترین هۆكاری مردنی مرۆڤ نەخۆشییەكانی دڵە و دوای ئەوە شێرپەنجە و دواتر نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسەدان و دەمار و كۆئەندامی هەرس.

هاوكات ئاماری راپۆرتی دەستەی ئاماری بایۆلۆجی نیشتیمانی ئەمەریكا ئاماژە دەكات كە جیاوازییەكی دیار لە نێوان قوربانیانی نەخۆشییەكانی دڵ و نەخۆشییەكانی تر هەن، كە ئەو ئەنجامەش دەری دەخات كە پێویستە زیاتر لە جگەرەكێشان بترسین، بێجگە لە پەنابردن بۆ خۆراكی تەندروست.

سەرچاوە/ سكای نیوز 


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل