دوای بردنەوەی یۆرۆ لیگ.. مانچستەر یونایتد هاتە ریزی یانە گەورەكانی ئەوروپا

:: AM:09:39:25/05/2017 ‌

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی شەوی رابردوو لە یاریی كۆتای خولی ئەوروپا لە یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی بردەوە و بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا ناسناوی خولەكەی بەدەستهێنا.

یارییەكە لە شاری ستۆكهۆڵمی پایەتەختی سوێد بەڕێوە چوو و یاریزانانی یانەی مانچستەر یونایتد بە 2 گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەیان بردەوە، گۆڵەكانیش لەلایەن پۆڵ پۆگبا لە خولەكی 18 و هێنریك موختاریان لە خولەكی 48 هاتنە تۆماكردن.

یانەی مانچستەر یونایتد ئەمە یەكەمجارە لە مێژووی خۆیدا ناسناوی ئەم خولە بباتەوە كە پێشتر ناوی جامی یەكەتیی ئەوروپا بوو.

بە بەدەستهێنانی ئەم دەستكەوتەش یانەی مانچستەر یونایتد بووە پێنجەم یانە سەرجەم ناسناوەكانیی خولە گەورەكانی ئەوروپای بەدەستهێنابێت، یانەكانیش برێتین لە بایرن میونشنی ئەڵمانی، یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی و چێڵسی ئینگلیزی.

یانەی مانچستەر یونایتد لە مێژووی خۆیدا سێجار ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بردووەتەوە لە ساڵانی 1968-1999 و 2008، هەروەها جامێكی سوپەری ئەوروپای لە ساڵی 1991 بەدەستهێناوە، دووجاریش جامی جیهانی یانەكانی لە ساڵانی 1999 و 2008 بەدەستهێناوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م