سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كانی عێراق له پارێزگای به‌سره ئاشكرایان كرد له ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب توانیویانه 88 كۆتری جۆری زاجل بگرن، له‌وكاته‌ی له ڕێگه‌دابوون بۆ ڕۆیشتنه وڵاتی كوێت، هه‌ریه‌ك له‌و كۆترانه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر حه‌بی هۆشبه‌ریان پێوه لكێنراوه تا بیگه‌یه‌نن به كوێت.
دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و ڕۆیشتنی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه عێراق بووه‌ته گۆڕه‌پانی ئاودیوكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێرانه‌وه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌وروپا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا ده‌روازه و سنووری به ڕووی ئێران كردووه‌ته‌وه، كه به‌رده‌وام بۆ سه‌ردانی مه‌زارگه پیرۆزه‌كانی شیعه سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن.
به‌رپرسێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌سره ڕاگه‌یاند، توانیومانه 88 كۆتری زاجل بگرین به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه نێو خاكی كوێت، له ناوچه‌ی سه‌فوانی سه‌ر سنوور گیراون، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی تری كۆتره‌كان توانیویانه به سه‌ركه‌وتوویی بگه‌نه كوێت، كه سه‌رجه‌میان ژماره‌یه‌كی زۆر حه‌بی هۆشبه‌ریان پێوه‌لكێنراوه و ڕه‌وانه‌ی كوێت كراون.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان داوه، كه ئه‌و جۆره حه‌به هۆشبه‌رانه‌ی به كۆتره‌كانه‌وه گیراوه، له جۆرێكی زۆر گرنگه و نرخه‌كه‌یشی زۆر گرانه و له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ش توانراوه بڕێكی زۆری بگه‌یه‌نرێته وڵاتی كوێت.
كۆتری زاجل یه‌كێكه له جۆره ده‌گمه‌ن و گرنگه‌كانی كۆتر، له دێر زه‌مانه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕی نامه، وه‌ك پۆسته‌چییه‌ك سوودی لێ وه‌رگیراوه و ده‌توانێ تا دووری 100 میل بڕوات. نیشتمانی یه‌كه‌می ئه‌و كۆتره وڵاتانی سودان و لیبیا و جه‌زائیره.