دوای گوتاره‌كه‌ی شێخ ته‌میم حه‌مه‌ن ئال سانی، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، میسڕ و ئیمارات، ته‌واوی ماڵپه‌ڕه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان لای خۆیان داخست. ئه‌و گوتبووی: نابێ ئێران فه‌رامۆش بكرێ و پێویست نییه دژی بین.
هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، میسڕ و ئیمارات، ماڵپه‌ڕه‌كانی سه‌ر به وڵاتی قه‌ته‌رن یان له‌وێ په‌خش ده‌كرێن، له وڵاته‌كانی خۆیان داخست و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن فلته‌ر بخه‌نه سه‌ر په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانیشیان، وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆنی "ئه‌لجه‌زیره" و میری قه‌ته‌ریان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی یه‌كڕیزیی عه‌ره‌بی و ئیسلامی تێك ده‌دات.
ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو، میری قه‌ته‌ر له گوتارێكدا به بۆنه‌ی ده‌رچوونی تیمێكی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی ده‌ڵێ، قه‌ته‌ر تووشی هه‌ڵمه‌تێكی نه‌شیاو بووه كه دوای سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چڕ بووه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێ دۆخی ئێمه به تیرۆره‌وه ببه‌ستنه‌وه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژایه‌تی ئێران ڕا ناگه‌یه‌نین، له كاتێكدا ئێران قورساییه‌كی هه‌رێمی و ئیسلامی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه و نابێ فه‌رامۆش بكرێ و دانایی نییه دژایه‌تی كردنی.
ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و وڵاته سوننانه‌ی توڕه كرد، ئه‌و به‌یاننامه‌یه بوو كه دوای گوتاره‌كه‌ی میری قه‌ته‌ر بڵاو بووه‌وه و حكوومه‌تی وڵاته‌كه داوا له باڵوێزخانه‌كانی ده‌كات له سعوودیه، میسڕ، ئیمارات و به‌حرێن بكشێنه‌وه، به‌ڵام محه‌مه‌د ئال سانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه گوتی: ئه‌و به‌یاننامه‌یه له لایه‌ن ئێمه‌وه ده‌رنه‌چووه، ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان له‌لایه‌ن كه‌سانی نادیاره‌وه هاك كراوه و بڕیاری له‌و جۆره‌مان ده‌رنه‌كردووه.
وڵاتی قه‌ته‌ر ئه‌گه‌رچی به‌شێكه له هاوپه‌یمانیی ئیسلامیی (سوننه)، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك سعوودیه و ئیمارات به‌شداری له شه‌ڕی دژی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن نه‌كردووه و چه‌كی نه‌كڕیوه، تۆمه‌تباره به نزیكبوونه‌وه له ئێران، جگه له‌وه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئیخوان موسلمینی داڵده داوه و هاوكاریی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له فه‌له‌ستین ده‌كات، بۆیه به هاوكاریی تیرۆر له قه‌ڵه‌م ده‌درێ، میری قه‌ته‌ریش ده‌ڵێ، ئه‌م جۆره تۆمه‌تانه خزمه‌تی ناوچه‌كه ناكات، ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌مان كردووه كه پێویسته بیكه‌ین و ده‌ستێوه‌ردانمان له كاری هیچ وڵاتێك نه‌كردووه.
سعوودیه و میسڕ، پێشتریش نووسینگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی جه‌زیره‌یان له وڵاته‌كه‌یان قه‌ده‌غه كردبوو، چونكه پێیان وابوو داكۆكی له ئیخوان موسلیمینی میسڕ ده‌كات كه به‌لای ئه‌و دوو وڵاته‌وه حزبێكی تیرۆریسته.
شێخ ته‌میم حه‌مه‌ن ئال سانی له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی گوتبوو، نابێ قه‌ته‌ر بكرێته به‌رده‌باز بۆ هێنانه‌وه‌ی بیانوو بۆ ئه‌مه‌ریكا تا جارێكی تر مۆڵگه‌ی سه‌ربازیی خۆی له كه‌نداودا به‌هێز بكات، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو مافێكی فه‌له‌ستینییه‌كانین و دانیش به ئیسرائیل‌دا ده‌نێین و پێوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه، به هه‌مان شێوه‌ش پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئێران وه‌ك یه‌ك هه‌یه، هه‌رگیز دانایی نییه له‌به‌ر لایه‌ك، پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنین.