چاڤی یاریزانێكی ریال مەدرید بە جێگرەوەی خۆی دادەنێت

:: AM:10:41:25/05/2017 ‌

چاڤی هێرناندیزی ئەستێرە و كاپتنی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ئێستای یانەی سەدی قەتەڕی یاریزانێكی یانەی ریال مەدریدی ركابەری بە جێگرەوەی خۆی دانا.

چاڤی لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ رۆژنامەی (بێڵد)ی ئەڵمانی گوتی: تۆنی كڕووسی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئەڵمانی و یانەی ریال مەدرید بە جێگرەوەی خۆم دادەنێم.

چاڤی پێیوابوو ئێستا هیچ یاریزانێك لە یانەی بەرشەلۆنە نییە هەمان ئەو كارانە بكات كە پێشتر ئەو ئەنجامی دەدات، جەختیشی كردەوە كە ئێستا كڕووس بەهەمان ستایلی ئەو یاریی دەكات.

چاڤی /37 ساڵ/ گوتی: كڕووس وەك یاری پێكەری یانەی ریال مەدریدە، یاریكردنی ئەو خۆم بیردێنێتەوە، ئەو دەبێتە شوێنگرەوەی من.

ئەو ئەستێرەیەی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە هیواشی خواست یانەی یۆڤانتۆس لە یاریی كۆتای خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی ریال مەدرید بەختی باش بێت، جەختیشی كردەوە كە ئەوان شایستەی بەدەستهێنانی ناسناوەكەن بەهۆی ئەو ئاستەی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە خولی ئیتاڵیا و ئەوروپا پێشكەشیان كردووە.

لە كۆتاییدا چاڤی هیوای سەركەوتنی بۆ پیپ گواردیۆلای راهێنەری پێشووی یانەكەی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی خواست، راشی گەیاند كە دڵنیایە بۆ وەرزی گۆڕانكاری تەواو لە تیپەكەیدا دەكات و ناسناوە گەورەكان دەباتەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م