ئارسناڵ دەیەوێ هاڵك بگەڕێنێتەوە ئەوروپا

:: AM:11:01:25/05/2017 ‌

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی هەوڵ دەدات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ هێرشبەری بەڕازیلی هاڵك لە یانی شینگهای چینی بكات.

رۆژنامەی (دۆن باڵۆن)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ هاڵكیان وەك جێگرەوەی ئەلێكسیس سانچێز یان مەسعوود ئۆزێل داناوە ئەگەر ریزی یانەكەیان جێهێشت.

یانەی ئارسناڵ دەیەوێ ئەو لێداوانەی پێشووی هاڵك بقۆزێتەوە كە رایگەیاندبوو خۆشەویستییەكی بێ پایانی بۆ خولی نایابی ئینگلیزی و یانەی ئارسناڵ هەیە.

رۆژنامەكە بڵاویشی كردەوە كە یانەی ئارسناڵ تەنیا لەیەك كاتدا گرێبەست لەگەڵ هاڵك دەكات ئەویش رۆیشتنی سانچێز یانیش ئۆزێلە لە ریزی یانەكەیاندا.

هاڵك لەم وەرزەی خولی تۆپی پێی چین تا ئێستا بەشداریی لە 10 یاریی لەگەڵ یانەی شینگهای كردووە و توانیویەتی 5 گۆڵ تۆمار بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م