چێڵسی بەرامبەر هازارد داوای 3 یاریزان لە ریال مەدرید دەكات

:: AM:11:33:25/05/2017 ‌

یانەی چێڵسی ئینگلیزی داوای 3 یاریزانی لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كردووە لەبەرامبەر فرۆشتنی ئیدین هازاردی هێرشبەری بەلجیكی.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە كە یانەی چێڵسی جگە لە بڕێك پارە، داوای سێ یاریزانیشی لە یانەی ریال مەدرید كردووە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر هازاردیان پێ بدەن، سێ یاریزانەكەش برێتین لە ماركۆ ئەسینسیۆ، ئەلڤارۆ مۆراتا و لوكاس ڤاسكێز.

لای خۆشییەوە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید راستەوخۆ وەڵامی داواكەی یانەی چێڵسی داوەتەوە و تێیدا جەختی كردووەتەوە كە ئەسینسیۆ و ڤاسكێز یانەكەیان جێناهێڵن، بەڵام دەتوانن مۆراتا بەدەست بێنن.

مۆرتاش یەكێكە لە داوا سەرەكییەكانی ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی چێڵسی كە پێشتر لەسەر دەستی ئەو راهێنەرە لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی یاریی كردبوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م