دوای ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به پشتیوانی یه‌كه تایبه‌ته‌كانی پاسدارانی ئێران شاره‌دێی قه‌یره‌وانی ڕۆژئاوای مووسڵ‌یان گرت، به‌رده‌وام ده‌بن له پێشڕه‌وی بۆ گرتنی سنووره‌كانی سووریا و ئامانجیان گرتنی ناوچه‌كانی خانه‌سوور و بانه‌یه، كه ئێسته له ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دا.
ئامانجی میلیشیاكان بۆ گرتنی ئه‌و ناوچانه‌یه كه ده‌كه‌ونه سنووری ڕێڕه‌وی به‌یه‌كه‌وه گرێدانی تاران و دیمه‌شق به لبنان و ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، له سووریاش چه‌كداره كورده‌كانی نزیك له ئه‌سه‌د ده‌ستیان به پێشڕه‌وی كردووه، له ناوچه‌كانی چیای جۆرانی پارێزگای حه‌سه‌كه.
ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌هۆی شه‌ڕ و هێرشی میلیشیاكان له شاره‌دێی قه‌یره‌وان و گونده‌كانی سه‌ر به‌و شاره‌دێیه كشایه‌وه و ئێسته ته‌نیا 38 میل ماوه میلیشیاكان به سنووری سووریا بگه‌ن، حه‌سه‌ن عێدانی فه‌رمانده له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، ئامانجمان كۆنتڕۆڵ كردنی سنووره‌كانی سووریایه و هیچ كه‌سیش ناتوانێ ڕێگه‌مان لێ بگرێت، ئه‌و قوربانیانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی داویه‌تی له ماوه‌یه‌كی نزیك به‌رهه‌مه‌كانی دێنه دی.
میلیشیاكان تا دوێنێ چوارشه‌م فڕۆكه‌خانه‌ی سریای سه‌ربازی پێشوو و ڕوانگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق و ڕێگه‌ی ڕۆژئاوای مووسڵ كه به ڕێگه‌ی "یه‌كساید" ناسراوه و ده‌گاته سنووری سووریا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه و ته‌نیا 50 خوله‌ك ڕێگه‌یان ماوه تا به ئۆتۆمبێل بگه‌ن به سنووری سووریا.
هه‌ریه‌ك له میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق و میلیشیاكانی عه‌لی ئه‌كبه‌ر و میلیشیاكانی تر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌شدارن، ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپای عێراق له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، هێزه حكوومییه‌كانی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان نه‌كردووه و ته‌نیا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ئاسمانه‌وه پشتیوانیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ شه‌رعیه‌تدانه به جموجۆڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ترسی كاردانه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی میلیشیاكان بۆ سێگۆشه‌ی سنووری نێوان عێراق و سووریا و توركیا.
ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی "عه‌مید" له سوپای عێراق ڕاگه‌یاند، پاسدارانی ئێران به‌ر له حكوومه‌تی عێراق و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌ت فه‌رمانیان به جوڵه‌كردنی میلیشیاكان داوه بۆ گرتنه‌وه‌ی قه‌یره‌وان، به‌شداری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقیش له‌و هه‌ڵمه‌ته له سێ ڕۆژی ڕابردوو به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستی پێ كردووه، له ڕۆژانی پێشتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقیش پشتیوانی ئاسمانیان بۆ میلیشیاكان دابین نه‌ده‌كرد.
قه‌یره‌وان ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای مووسڵ و له ڕۆژئاوای شاره‌دێكه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ن، له ڕۆژهه‌ڵاتیش هێزه‌كانی په‌كه‌كه و ئێسته‌ش میلیشیاكان له شاره‌كه‌دان، به‌ر له هاتنی داعش ژماره‌ی دانیشتووانی 45 هه‌زار كه‌س بووه، زۆرینه‌یان عه‌ره‌بی سوننه‌ن و له عه‌شیره‌تی زوبێدن، كه‌مایه‌تییه‌كی توركمانیش له‌و شاره‌دێیه نیشته‌جێن.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی له هێزه‌كانی پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، ئامانجی میلیشیا شیعه‌كان گه‌یشتنه به سنووری سووریا و به دیاریكراویش ده‌یانه‌وێ بگه‌نه چیای جۆرانی پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی سووریا، كه ئێسته چه‌كداره كورده‌كانی سووریا كه نزیكن له ڕژێمی ئه‌سه‌د كۆنتڕۆڵیان كردووه.
محه‌مه‌د جه‌مال عوبێدی مقه‌ده‌م له سوپای عێراق له‌وباره‌وه گوتی، به هه‌زاران له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و به‌ره‌و سنووری سووریا ده‌ڕۆن.
پێشتر سه‌ربه‌ست له‌زگین فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری شه‌نگالی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، ئامانجی هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ قه‌یره‌وان و شه‌نگال بریتییه له ئێران، تاران ده‌یه‌وێ ڕێگه‌یه‌ك بكاته‌وه بۆ گه‌یشتن به سووریا و هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ش پشتیوانی ئێران و میلیشیاكان ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه و درێژی ماوه‌ی گه‌یشتنیان بۆ سنووری سووریا 60 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.