ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر ئاهه‌نگێكی فره‌وان بۆ منداڵانی نه‌خۆش و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ئاواره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ساز ده‌كات، ساتێكی پڕ له شادی و هیوایان بۆ دروست ده‌كات.
ئیڤان عه‌بدولره‌حمان به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی "سی ئێم سی" له هه‌ولێر به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاهه‌نگه‌كه ئێواره ده‌ست پێ ده‌كات و له ناو نه‌خۆشخانه‌ی "سی ئێم سی" ئه‌نجام ده‌درێت، ئاماده‌كاری ته‌واویش بۆ دابین كردنی ژینگه‌یه‌كی شاد و له‌بار بۆ منداڵان كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی، سێ گرووپی منداڵان ئاهه‌نگه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت و نابینا و ئۆتیزم و تالاسیمیا و خاوه‌ند پێداویسته تایبه‌ته‌كان پشكدار ده‌بن و نمایشی خۆیان ده‌كه‌ن، منداڵانی ڕۆژئاوای كوردستانیش به شانۆ و چالاكی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به پاس له كه‌مپه‌كانه‌وه ده‌هێنرێن بۆ ئاهه‌نگه‌كه.
ئاماژه‌ی دا، به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی چالاكی له ته‌واوی سێكته‌ره‌كان كه‌م بووه‌ته‌وه و به پێویستمان زانی كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵی زیاتر ببینێت و گرنگی به چینی منداڵان بدات، كه به‌رده‌وام پێویستیان به هاوكاری و شادكردن و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌باره، بڕیاریشه له كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه دیاریی تایبه‌ت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م منداڵان دابه‌ش بكرێت.
هه‌ولێر/ئـ.ع.