بە وێنە... خانمێكی سعوودی شێوەی خۆی وەك نادین لێ دەكات

:: PM:12:17:25/05/2017 ‌

لە هەنگاوێكی دەگمەن و كەموێنەدا، خانمە شارەزایەكی بواری جوانكاریی سعوودی، بە چەند ڕێگ و قۆناغێكی ماكیاژ، شێوەی خۆی وەك ئەكتەری لبنانی نادین نەسیب نەجیم لێ كرد.
ئەمەل ئەنساری، ئەو شارەزا جوانكارییەی سعوودیەیە، كە هەوڵی داوە شێوەی خۆی وەك نادین لێ بكات، بۆ ئەوەیش پشتی بە ماكیاژ كردووە و قۆناغەكانی شێوەی خۆگۆڕینی لە ئەپڵیكەیشنی سناپ چات بڵاو كردووەتەوە.
ئەمەل لەسەر ئەكاونتی خۆی لە ئینیستاگرام، وێنەی خۆی بە شێوەی تازە و پێچووی نادین بڵاو كردووەتەوە، كە لە شێوەی نادین دەچێت و جیاكردنەوەیان ئەستەمە.
بەشێكی كۆمێنتنووسان، ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەمەل زۆر لێوەشاوە و لێهاتووە لە كاری ماكیاژكردندا.










وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د