فیلمى "ئه‌زموونگه‌ری ته‌گه‌ره خسته‌نه ڕێ – ئینته‌ره‌پتد" له شاری لەندەن نمایش دەکری کە یەکیک لە سینەماکانی زانکۆیەکی ئەو وڵاتە ڕێکی خستووە.
ڕزگار كه‌ریم دەرهینەری فیلمەکە بە "وشە"ی گوت ئه‌مڕۆ فیلمى ئه‌زموونگه‌رى ته‌گه‌ره خستنه ڕێ – ئینته‌رەپتد له ئاهه‌نگى ساڵانه‌ى زانکۆی ڕۆژئاوای له‌نده‌ن بۆ هونه‌رى سینه‌ما نمایش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ 12 فیلمى تر‌ى زانكۆى ناوبراو و له‌هه‌مان كاتدا 10 كارى ئینستاڵه‌یشن نمایش ده‌كرێت كه به‌رچاوترینیان كاره‌كه‌ى هونه‌رمه‌ند سالار سه‌عید بوو به ناوى چوار.
ئه‌و فیلمه ئه‌زموونگه‌رى یه‌كه‌مه بۆ قوتابیانى ماسته‌ر له زانكۆى ڕۆژئاوای له‌نده‌ن به‌شى سینه‌ما كه ئایدیا و هزره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گوته‌یه‌كى "چارلس داروین"، ده‌ڵێ: مڕۆڤ كاتى خۆى گیاندارێكى بێ زمان بووه و زمانى جێسته – ده‌ست و په‌نچه‌كان و بۆدى ته‌كنیكى له‌شى به‌كار هێناوه بۆ پێوه‌ندیكردن، پاشان گوته‌یه‌كى "ئه‌نیشتاین" به‌كار هاتووه كه مرۆڤ ده‌بێت هه‌رده‌م له بیركردنه‌وه‌ى بیردا بێت، ئه‌و بیرانه‌ى كه مه‌حاڵن.
ئه‌و فیلمه ئه‌زموونگه‌رى كردووه له زمانى ده‌ست و په‌نچه و بۆدى له‌شدا له‌گه‌ڵ كامێرا و گۆشه‌كانى و دیدى ده‌رهێنه‌ر بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى كاریگه‌رییه وێنه‌ییه‌كان –ڤیژوه‌ڵ ئیفێكت و نووسین و وێنه – ئیمیج چۆن له‌ژیانى ڕۆژانه‌ماندا كاریگه‌رى هه‌یه به هه‌موومانه‌وه، وه‌ك فه‌یسبووك و ئینستاگرام و سایبه‌ر ته‌كنه‌لۆجى، له پێگه‌ى سرووشته‌وه له جێسته‌ره‌وه بۆ سایبه‌ر ته‌كنه‌لۆژى تایتلى دووه‌مى كاره‌كه‌مان بوو.
هونه‌رمه‌ند ڕزگار كه‌ریم له‌هه‌ریه‌ك له فیلمه‌كانى عه‌لى بابا سه‌گه شێته‌كه‌ى بیابان و بۆینباخه خه‌تخه‌ته‌كه‌و بۆ ئه‌و هۆكاره بوو و پارتنه‌ر رۆڵى سه‌ره‌كى بینیوه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى