له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی له كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه و په‌رله‌مانیش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دهستكێشانهوهكهی ده‌ربڕی.
خه‌سرۆ گۆران په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، له دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد.
گۆران ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستانه و له ماوه‌ی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی نێو پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ پۆستی پێشووی گه‌ڕێنرایه‌وه كه سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له دوا دانیشتنی ئاسایی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانانی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی خرایه‌ڕوو و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا. تا ئێسته دیار نییه كێ وه‌ك په‌رله‌مانتار له شوێنی خه‌سرۆ گۆران ده‌بێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام بۆ پۆستی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا، پێشتر د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئه‌ندامی فراكسیۆنه‌كه وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا دیاریی كرا.
دانیشتنی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی 170 په‌رله‌مانتار ده‌ستی پێ كرد و تا ئێسته‌ش تاوتوێكردنی به‌رنامه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه.