سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، فه‌رمانی
ده‌ركردنی 300 كارمه‌ندی فه‌رمانگه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ر به وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ركراوه، كه سه‌رجه‌میان
سوننه‌ن و به بیانووی به‌عسی بوون دووریان خستوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كرد، فه‌رمانگه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا
ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی بڕیاریك كردووه كه بریتییه له ده‌ركردنی 300 كارمه‌ندی
فه‌رمانگه‌كه به بیانووی یارمه‌تیدانی حزبی به‌عسی ڕووخاو له عێراق، ئه‌مه‌ش له
كاتێكدایه پێشتر یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه
جێبه‌جێ كراوه و هیچ ڕێوشوێنێكی دوورخستنه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ردا نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر،
بۆیه ئه‌مه سیاسه‌تی شیعه‌یه به ئامانجی قه‌ڵاچۆكردنی پێكهاته و مه‌زه‌به‌كانی
تر له نێو فه‌رمانگه‌كانی عێراق.
ئاماژه‌ی دا، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌ركراوه‌كان خاوه‌ن
بڕوانامه‌ی به‌رز و باڵان و چه‌ندان ساڵه ئه‌زموون و شاره‌زایان هه‌یه، ئه‌مه‌ش
له كاتێكدایه وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی عێراق به ده‌ست نه‌بوونی كه‌سانی خاوه‌ن
بڕوانامه و خاوه‌ن ئه‌زموون ده‌ناڵێنن. به‌ڵام ئه‌و 300 كه‌سه 95% هه‌ڵگری
بڕوانامه‌ی دكتۆرا و ماسته‌رن له بواره زانستییه گرنگه‌كاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی
زۆربه‌یان پاشناوی هۆزه سونییه‌كانی عێراقییه‌كان هه‌یه و خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و
ڕۆژئاوای عێراقن له‌كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وان ده‌ستیان به
ناڕه‌زایی كردووه دژی ئه‌و بڕیاره.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و هه‌وڵانه بۆ
خاڵی كردنی دامه‌زراوه‌كانی عێراقه له كه‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه و شاره‌زا، له‌لایه‌ن
حزبێكی نزیك له حكوومه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێ و پێشتریش له‌سه‌رده‌می نووری
مالیكی به سه‌دان و هه‌زار مامۆستایانی زانكۆ و كارمه‌ندانی پسپۆر له وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوورخرانه‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی "ئه‌لوه‌ته‌نییه" له په‌رله‌مانی
عێراق كازم شه‌مه‌ری له‌وباره‌وه گوتی،
ده‌ركردنی 300 كارمه‌ند له فه‌رمانگه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له‌وكاته‌دا
كه هه‌مووان باس له ئاشته‌وایی نیشتمانیی ده‌كه‌ین، هه‌نگاوێكه بۆ كوشتنی ئاشته‌وایی
و به‌رده‌وامی سیاسه‌ی ڕیشه‌كێشكردنی پێكهاته‌كانی تر و سزادانی به كۆمه‌ڵه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئایا ده‌وڵه‌ت نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه
خاوه‌ن بڕوانامه‌ی پێویستی نییه؟ ئه‌ی بۆچی خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی ده‌رده‌كات و
ناچاریان ده‌كات عێراق جێ بهێڵن.
سه‌رچاوه/العربی الجدید.