سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه راى گه‌یاند، كاركردن له‌سه‌ر دۆسییه‌ى منداڵ ونبووه‌كانى هه‌ڵه‌بجه به یاسایى كراوه و تا ئێسته زیاتر له ٧٣ خێزان به فه‌رمی سكاڵایان تۆمار كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى منداڵه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ى ئایار/ مایۆ، لوقمان عه‌بدوالقادر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه راى گه‌یاند، كاركردن له سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى منداڵه ونبووه‌كانى هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامى هه‌یه و ئێسته هه‌وڵده‌درێت ته‌واو دۆسییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه به یاسایى بكرێن.
دوابه‌دواى ته‌واو بوونى مه‌راسمێك له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كه بۆ منداڵه ونبووه‌كان ئه‌نجام درابوو، لوقمان عه‌بدوالقادر به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و كارانه‌ی پێشتر كرابوون بۆ دۆزینه‌وه‌ى منداڵه ونبووه‌كان به سیسته‌مێكی یاسایی كاریان تێدا نه‌كرابوو، به‌ڵام دوای پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه توانراوه دۆسییه‌كان به یاسایی بكرێن.
زیاتر گوتى، تا ئێسته زیاتر له ٧٣ خێزان به فه‌رمی سكاڵایان تۆمار كردووه و داوای ١٧٩ منداڵ ده‌كه‌ن ئه‌و كاره‌ش به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى ئه‌نجام دراوه و نۆ منداڵیش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی بوونی خۆیان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه داواى كرد ئه‌و ئامارانه بكرێن به بنه‌مایه‌ك كه حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان كارى رژدى له‌سه‌ر بكات.
دواى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه ژماره‌یه‌ك له‌منداڵانى ئه‌و پارێزگایه ونبوون و له‌ماوه رابردوو چه‌ند منداڵێك دۆزرانه‌وه كه له‌ڕێگه‌ى پشكنینى تایبه‌ت بۆ خێزانه‌كانیان گه‌ڕێنرانه‌وه.