رژێمی ئەسەد لە ئاسمانی بە بەرمیلی ته‌قه‌مه‌نی لە هاوپەیمانەکانی تورکیا بۆردمان ده‌كات

:: PM:10:46:26/10/2016 ‌



چەکدارە شەڕکەرەکانی ناو سووریا دابەش بوون بەسەر دووبەرەدا، بەریەک بەناوی ئازادەوە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشی دەکرێت ماوەی دوو مانگە چوونەتە سووریاوە بە سەرۆکایەتی تورکیا یەکەم ناوچەش ناوچەی جەرابلوسیان کۆنترۆڵ کردەوە لە دەستی داعش.

چەکدارەکانی سووریای دیموکراتیش، لەلایەن وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە، پاڵپشتی دەکرێن، هاوپەیمانن لەبەرەی شەڕی دژی داعش لەسەر زەوویەوە.

سووپای تورکیا، دەڵێت، هێلیکۆپتەر کە باوەڕمان وایە سەرە چەکدارانی رژێمی ئەسەد بوون، بەرمیلی تەقینەوەیان بەرداوەتەوە بۆ سەر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، لە باکوری سووریا، چەند چەکدارێکیان لێ کوشتوون.

لەو بارەیەوە، دەڵێت، ئەوە یەکەمجارە چەکدارەکانی بەشار ئەسەد ئەو میلیشیایانەی سەربە تورکیا بکەنە ئامانج کە چوونەتە سووریاوە، لە چوارچیوەی پرۆسەی (درعی فورات) ئەنکەرە لە ناوەڕاستی مانگی ئاب/ ئۆگەست دەستی پێکردووە.

سوپای سووریای ئازاد، لە بەیاننامەیەکدا، دەڵێن، سێ چەکدارمان کوژراوە و دەیان بریندار بووە، لە ئەنجامی تەقاندنەوەی بەرمیلەکان بۆ سەر بارەگاکانمان لە تل چیچان لە باکوری ریفی حەلەب.

لە بەیاننامەکەدا دەڵێت، گرووپەکانی سەربە ئەسەد و میلیشیاکانی یەپەگەی کوردی، هێرشیان کردە سەر پێگەکانمان.

هیچ ئاژانسێکی فەرمی سووریا ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بە بوونی پێکدادانی بەردەوام کردووە لە باکوری ریفی حەلەب لە نێوان چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکاندا، کە هاوپەیمانی تورکیان بەشێكیان هاوپەیمانی رژێمەکەی ئەسەدن، بەناوی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی دەکرێن، لە ژمارەیەک هێزی کووردی و عەرەبی پێکدێن، چەکداری خۆیان هەیە.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د