په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا به ده‌ست پێ كردنى پشوه‌كانى تا دواى مانگى ره‌مه‌زان و پشووه‌كه‌ش له مڕۆوه ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ى ئایار/ مایۆ، فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به"وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق تا یه‌كه‌م رۆژی مانگی داهاتوو واته 1/6 به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ى ئایارى 2017 بڕیاردرا تا رۆژی 4ى ته‌ممووز پشوو بێت بۆ په‌رله‌مانى عێراق.
زیاتر گوتى، له‌كاتى پشووى په‌رله‌ماندا كارى لیژنه‌كانى نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و دانانى پشووه‌كه به‌ده‌نگى 173 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ند كرا.
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ساڵانه دوو پشوو راده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ نزیكه‌ى مانگێك ده‌بێت و له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نادرێت.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی