خواردنی ماسی هیچ کاتێک مەترسی نییە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵکو سوودی تەندروستی گرنگی هەن و ئۆمێگا سێی ناو ماسی پارێزه‌رێكى باشى دڵە.
له كلتوورى وڵاتان و لاى خۆشمان وا باوە کە نابێت ماسی و ماست پێكه‌وه بخورێت، بەڵام ئەم بۆ چونانە بە بڕوای پزیشكانی خۆراکناسی هیچ بنەمایەکیان نییە.
هه‌ندێك جار خواردنى پێكه‌وه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه تووشى گه‌ده تێك چوون بییت، چونكه ماسى به خۆراكێكى گۆشتى سارد هه‌ژمار ده‌كرێت و ماستیش له گرووپى شیره‌كانه، پێكه‌وه خواردنیان ته‌نها تووشى ڕشانه‌وه‌ت ده‌كات.
له ڕووى ته‌ندرووستیه‌وه ته‌نها هه‌ندێك جار پێکەوە خواردنیان هۆکارە بۆ بەڵەکی پێست، له‌به‌ر هه‌ستیارى هه‌ندێك خوێن و پێستى مرۆڤ.
جگە لەوه ئه‌وه‌ى کە هەستەوەری بە ماسی هەیە ئەمەش شتێکی ئاساییە و بۆ زۆربەی خۆراک و خواردنەوەکان راستە کە ئەوانەی هەستەوەریان هەیە نابێ خۆراکەکە بخۆن.