بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی خۆیهوه دڵنیا ڕەزازی بۆ یهكهم جار وێنەیەکی دەگمەنی دایکی بڵاوکردەوە.
ئهمڕۆ پێنجشهم 25ى ئایار/ مایۆ دڵنیا رهزازى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك نوسیویهتى، 22ی مانگی ئایار یادی لەدایکبوونی خانمە هونەرمەندی کۆچکردوو مەرزیەی فەریقی بوو بەو بۆنەیەوە وێنەیەکی کۆنی دایکم بڵاودەکهمهوه لە کاتێکدا کە دووان لە منداڵەکانی لە باوەشیدان.
مەرزییە فەریقی لە ساڵی 1958 لە شاری مەریوان لە دایكبووە، لە تەمەنی 9 ساڵییەوە و لە خوێندنگەكەی خۆیدا گۆرانی وتووە و بە كچێكی دەنگخۆش ناسراوە، پاشان بڕوانامەی دبلۆم بەدەست دەێنێت و دەبێتە مامۆستا.
مهرزیه لە ساڵی 1978دا هاوسەرگیری لەگەڵ ناسری رەزازی دەکات و لە 2005/9/18 لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید ماڵئاوایی لە مۆسیقا و هونەر كرد و لە شاری سلێمانی بە خاك سپێردرا.