نێچیرڤان بارزانی و سێرگی لاڤرۆڤ كۆ دەبنەوە

:: PM:06:56:25/05/2017 ‌

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاشكرای كرد، سەرەتای مانگی داهاتوو سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی رووسیا دەكات و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ی ئایار/ مایۆ، ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، بڕیارە لە یەكی حوزەیران تاوەكو  3/ 6/ 2017 لە شاری بوترسبۆرگ لە رووسیا، كۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی بەڕێوە بچێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت، لەو كۆڕبەندەدا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.

زاخارۆڤا زیاتر گوتی، لاڤرۆڤ لەگەڵ جێگری ڕاوێژكاری ئەڵمانیا و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی كۆمۆنویلس دۆمینیكا و ژمارەیەك وەزیری تر چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن.



وشە - رامیار جەواد