بارزانى: گه‌لی كوردستان بڕیاریداوه ڕیفراندۆم بكات
مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بۆیكۆ بۆریسۆڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا كۆبۆوه.
به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سۆفیه‌ی پایته‌ختی بولگاریا له‌گه‌ڵ بۆیكۆ بۆریسۆڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا كۆبۆوه.
به‌پێى هه‌واڵه‌كه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه وه‌زیری ئابووری و وه‌زیری كشتوكاڵ و وه‌زیری گه‌شتوگوزاری بولگاریا ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا وێڕای ئاماژه‌دان به ڕۆڵی كوردستان له شه‌ڕی تیرۆر سوپاسی خۆڕاگریی گه‌لی كوردستان و قاره‌مانێتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش و راگه‌یاندووه كه شه‌ڕی تیرۆر ئه‌وله‌ویه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌تی بۆیه‌شه هاوكاری گه‌لی كوردستان ده‌بن. هێماشی به پێگه و بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان دا له ناوچه‌كه و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند بۆ فراوانكردنی پێوه‌ندیی ئابووری و فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
له‌به‌رانبه‌ردا مه‌سعوود بارزانی له وته‌یه‌كدا باسی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ی كرد و سوپاسی یارمه‌تیی هاوپه‌یمانانی كرد و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌وه پێشمه‌رگه بوو به خوێنی خۆی ئه‌فسانه‌ی داعشی شكاند.
بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه خۆمان به هاوپه‌یمانی هه‌ر وڵاتێك ده‌زانین كه شه‌ڕی تیرۆر بكات و ڕایگه‌یاند كه پێویسته جگه له شه‌ڕی سه‌ربازی شه‌ڕی فكری و ئابووریی تیرۆریش بكرێت و ئه‌و ڕه‌گوڕیشانه‌یش وشك بكرێن كه بوونه‌ته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی تیرۆر.
له به‌شێكی تر‌ى گوته‌كانیدا بارزانی باسی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازی و ته‌ناهى نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئاماژه‌ی دا كه دوای ده‌یان ساڵ قوربانیدان گه‌لی كوردستان بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه كه ڕیفراندۆم بكات له‌پێناو دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی.
له‌و سه‌ردانه‌دا مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمى كوردستان و د.فواد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی و ئازاد به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێمن هه‌ورامی ڕاوێژكاری مه‌سعوود بارزانی یاوه‌ر بوون.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم