حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاته‌كانى ده‌وامى فه‌رمى كه‌مكرده‌وه
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا راى گه‌یاند، ده‌وامى فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر كه‌مده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئایار/ مایۆ، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان و هه‌موو موسڵمانان له هه‌رێمی كوردستان وعیراق و جیهان ده‌كه‌ین و به‌و هیوایه‌ی ئه‌و مانگه ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ پته‌وتركردنی گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانمان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، رایده‌گه‌یه‌نین، ده‌وامی فه‌رمی له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر كه‌م ده‌كرێته‌وه، واتا له كاتژمێر 9 ی به‌یانیه‌وه تا 3 ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم