له فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا زیاتر له 100 تۆن ده‌رمان ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا
له نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا زیاتر له 100 تۆن ده‌رمانی ماوه به‌سه‌ر چوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه به 12 ملیۆن دۆلار خه‌ملێنراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئایار/ مایۆ، ئه‌رده‌لان نوره‌دین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به"وشه"ی راگه‌یاند، به‌شێكى زۆر له‌و ده‌رمانانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات هاورده كرابوون له فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا به‌هۆى به‌سه‌ر چوونى ماوه‌كانیان ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا.
زیاتر گوتى، ده‌رمانه‌كان زیاتر له 100 تۆن بوو هه‌وڵی ناردنى هه‌بووه بۆ بازاڕه‌كانى عێراق كۆى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا به 12 ملیون دۆلار خه‌مڵێنراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتى، رۆژى شه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌ى ته‌واو ده‌ست پێ ده‌كات و ئه‌و كۆمپانیاییهى ئه‌ركى هێنانى ئه‌و ده‌رمانه‌ى له ئه‌ستۆ بووه ده‌درێته دادگا.
وشه/ موڕشید برادۆستی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم