رووبه‌رووبوونه‌وه له نێوان داعش و پۆلیسى دیاله روویدا
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆرستى داعش له ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى به‌مه‌له‌مه‌وه له ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین په‌ڕیونه‌ته‌وه‌و له ئه‌نجامدا رووبه‌رووبوونه‌وه له نێوان هێزه ته‌ناهییه‌كانى ئه‌و سنووره و ئه‌و چه‌كدارانه روویداوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئایار/ مایۆ، ئه‌حمه‌د زڕگوشی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدیه به"وشه"ى راگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش به به‌له‌م له ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین په‌ڕیونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ پۆلیسی عێراقی رووبه‌رووى یه‌كتر بوونه‌ته‌وه.
زیاتر گوتى، رووبه‌رووبوونه‌وه‌كه له نێوان شاره‌دێى سه‌عدیه و شاره‌باندا بووه و له‌ئه‌نجامى شه‌ڕه‌كه‌شدا قوربانى بوونى هه‌بووه.
هاوكات عه‌لی حه‌یده‌ر ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری له پۆلیسی دیاله به"وشه" ى راگه‌یاند، له‌ئه‌نجانى ئه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو دوو پۆلیس شه‌هید بووه و سێى تریش برینداربوون.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه ئه‌و رێگه‌یه‌ی شه‌وى رابردوو شه‌ڕى تێدا بووه رێگه‌ى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانه بۆ به‌غدا.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم