وێنه.. مزووریهكان پشتگیری ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ن
ئێواره‌ی ڕۆژى پێنجشه‌م 25ى ئایار/ مایۆ، به‌مه‌به‌ستی پشتگیری بۆ سه‌ربه‌خۆی و ریفڕاندۆم له كوردستان، بۆ یه‌كه‌م جار فیستیڤاڵی هونه‌ری و كولتووری مزوورییهكان له سنووری شارۆكه‌ی مێرگه‌سۆر به‌ڕێوه چوو.
هه‌ژار ماهیر ئێدلبی سه‌رپه‌رشتیاری فیستیڤاڵه‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، له فیستیڤاڵه‌كه‌دا ته‌واوی گوند و ئاواییه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌شدارییان كردوه و تیاییدا كولتوور و هونه‌ری مزوریهكان نمایش كرا.
زیاتر گوتى، له‌و فیستیڤاڵه‌دا پاڵپشتی و پشتگیری خۆیان بۆ ریفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان دووپات كرده‌وه.
مێرگه‌سۆر - موڕشید برادۆستی
فۆتۆ : هه‌وراز ماهیر ئێدلبی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم