له‌دوای ١٧٢ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ئۆپیك كه دوێنێ له ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌رێوه چوو، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له5%ى نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و بۆ ٥١ دۆلار و ١٢ سه‌نت دابه‌زی.
دوێنێ پێنجشه‌م 25ى ئایار/ مایۆ، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌سه‌ره‌تای رۆژدا به ٥٤ دۆلار و ٧ سه‌نت بوو، دواتر تا ٥٤ دۆلار و ٦٣ سه‌نت به‌رز بوه‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئایار/ مایۆ، نرخی هه‌مان جۆری نه‌وت به ٥١ دۆلار و ٤٢ سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ده‌ستی پێ كرد و له ده‌وورووبه‌ری كاتژمێر ٩ه‌وه 5% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و بۆ ٥١ دۆلار و ١٢ سه‌نت دابه‌زی، له‌هه‌مان كاتدا نه‌وتی تێكساس به ٤٨ دۆلار و ٦٢ سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسى
ئانادۆڵۆ بڵاوى كردۆته‌وه كه دوێنێ بازاڕه جیهانییه‌كانی نه‌وت چاویان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك بوو، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه، خالد فالح سه‌رۆكی كۆنفرانسه‌كه، بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی خوێنده‌وه و باسی له‌وه‌كرد بژارده‌كانی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سنوورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ ماوه‌ی هه‌ریه‌ك له ٦، ٩، ١٢ مانگیان تاوتوێكردووه، به‌ڵام گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ٩ مانگه‌كه باشترینیانه.