كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ى جى7 له دوورگه‌ى سیلیسى له وڵاتى ئیتاڵیا ده‌ستى پێ كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئایار/ مایۆ، به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى وڵاتانى حه‌وتى بازرگانى كه به جى7 ناسراوه له لووتكه‌ى سیلیسى وڵاتى ئیتاڵیا ده‌ستى پێ كرد و یه‌كه‌مجار سه‌رانى چه‌ند وڵاتێك كه دۆناڵد تره‌مپ له نێویاندایه به‌شدارى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیا و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌مجاره به‌شدارى ده‌كه‌ن.
وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌نگى
ئه‌مه‌ریكا بڵاوى كردۆته‌وه، له‌و كۆوبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى جى7دا كه 47ه‌مین لووتكه‌یه بڕیاره شه‌رى تیرۆر و پرسى كۆچبه‌ران و ره‌وشى ئابوورى تاوتوێ بكرێت و كۆبوونه‌وه‌كه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت سه‌رۆكه‌كانی تر‌ى به‌شداربووى كۆبوونه‌كه فشاری بخه‌نه سه‌ر تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته تونده‌كه‌ی سه‌باره‌ت به دارایی جیهان بگۆڕێت.