له هێرشێكدا بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌سیحی له باشووری میسر ٢5كه‌س كوژران و ٢٤ كه‌سی تریش برینداربوون.
له هێرشێكدا بۆ سه‌ر پاسێك كه ژماره‌یه‌كی هاووڵاتی مه‌سیحی قیبتی ده‌گواسته‌وه له شاری ئه‌لمنیا له باشوری میسر،٢5 هاووڵاتی كوژراون و ٢٤یش برینداربوون.
به‌پێى هه‌واڵێك كه ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، چه‌ند چه‌كدارێك ده‌ستڕێژی گوله‌یان له پاسێك كردووه كه سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی له هاووڵاتیانی قیبتی میسر بوون و ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره.
ئاماژه به‌وه‌كراوه كه هێرشبه‌ره‌كان ١٠ چه‌كداربوون و ده‌م و چاویان داپۆشراوبووه.