مه‌سعوود بارزانى گه‌یشته‌وه هه‌رێمى كوردستان
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ش دوابه‌دواى سه‌ردانێكى چه‌ند رۆژه‌ى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رانى چه‌ندان وڵات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئایار/ مایۆ، ماڵپه‌رى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كرده‌وه كه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌ردانی بۆ شانشینی ئۆردۆن و وڵاتی بولگاریا و به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له ده‌ریای مردووی ئۆردۆن له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕایه‌وه.
به‌پێى هه‌واڵه‌كه، له‌و سه‌ردانه‌دا بارزانی له‌گه‌ڵ شای ئۆردۆن كۆبۆوه و له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانیش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تیی جیهانی و به‌رپرسانی وڵاتان كۆبۆوه.
هاوكات له وڵاتی بولگاریا چاوی به سه‌رۆك وه‌زیران و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كه‌وت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم