سۆران زۆرترین كاتى بۆ كاره‌باى مۆلیده دیارى كردووه
قایمقامیيه‌تی شارۆكه‌ى سۆران خشته‌ی دابه‌ش كردنی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی سه‌نته‌رى شارۆكه‌ى سۆرانى ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی ئایار/ مایۆ، كرمانج عزه‌ت قایمقامی شارۆكه‌ی سۆران به"وشه"ی راگه‌یاند، خشته‌یه‌كی دابه‌ش كردنی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كانمان دیاری كردووه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به‌م رێنمایه به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر به یاسا.
زیاتر گوتى، رۆژانه له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ 5ی ئێواره كاره‌بای مۆلیده ده‌درێت و كاتژمێر 7 ی ئێواره بۆ1 ی شه‌و كاره‌بای مۆلیده ده‌درێته هاووڵاتییان و ئه‌وه‌ی تریش به كاره‌بای نیشتیمانى پڕ ده‌كرێته‌وه.
قایمقامی شارۆكه‌ی سۆران گوتى، ئاگه‌دارى ته‌واوى خاوه‌ن مۆلیده‌كانمان كردۆته‌وه، پابه‌ندى ئه‌و خشته‌یه بن و به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
شارۆكه‌ى سۆران له رووى كارگێڕیه‌وه سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێره به دوورى 115 كیلۆمه‌تر له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ى 200 هه‌زار كه‌سه.
سۆران – موڕشید برادۆستى
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم