به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی رووسیا له واشنتۆن كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه جارد كوشنه‌ر گه‌وره راوێژكار و زاوای سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵیی ئێف بى ئاى لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئێف بى ئاى له پێوه‌ندییه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رووسیادا، جارد كوشنه‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ نه‌هێنراوه‌ته نێو لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی رووسیادا لێپرسیینهوهى لێكراوه.
تره‌مپ كه له 10ی ئایار/مایۆ كۆتایی به ئه‌ركی جێمس كۆمی سه‌رۆكی پێشووی ئێف بى ئاى هێنا، به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووسیاوه رۆژانێكی سه‌خت به‌ڕێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی لێكۆڵینه‌وه ئێف بى ئاى له كۆبوونه‌وه‌كانی زاواكه‌ی تره‌مپ، بارگرژی نێوان كۆشكی سپی و ئێف بى ئاى رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێف بى ئاى و كۆنگرێسی ئه‌مریكا، دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی جیایان له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه له 8ی تشرینی دووه‌می 2016 به‌ڕێوه چوو، ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه:
AA