وڵاتی چین، به‌ڕێوه‌به‌رێكی پێشووی پۆلیسی له وڵاته‌كه‌ی له‌سێداره دا، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ئاشكرا بوون كه ده‌ستی له تاوانی كوشتن و چه‌ند تاوانێكی تردا هه‌بووه.
میدیا حكوومییه‌كانی وڵاتی چین ئاشكرایان كرد، دوای ئه‌وه‌ی دادگه‌ی باڵای گه‌ل بڕیاری له‌سه‌ر "چاو لی بینگ" ده‌ركرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سێداره درا، تاوانه‌كانیشی بریتییه له گه‌نده‌ڵی، وه‌رگرتنی به‌رتیل، بازرگانی به چه‌ك تا ده‌گاته كوشتن.
چاو به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌رێمی مه‌نگۆلیای ناوه‌وه بوو، كه‌سێكی تۆقێنه‌ر بوو له ناوچه‌كه‌یدا چه‌ند ساڵێك بوو خه‌ڵكی گله‌ییان له هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ده‌كر.
حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، له‌سێداره‌دانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی پێشووی پۆلیس به هه‌نگاوێكی شیاو ده‌زانێ كه وا ده‌كات به‌رپرسه‌كان هه‌ست بكه‌ن له‌ده‌ست دادپه‌روه‌ری ده‌رناچن.
چاو لی بینگ یه‌كه‌م به‌رپرسه له وڵاتی چین كه له‌و پله باڵایه‌دا بێت و له‌سێداره بدرێت، ناوبراو له ساڵ 2012وه كاره‌كانی ئه‌نجام داوه كه یه‌كێكیان كوشتنی ژنێك بووه له ساڵی 2015 كه پێشتر پێوه‌ندیی سۆزداری له‌گه‌ڵدا هه‌بووه.