تا ئێسته هه‌ریه‌ك له یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و حزبى سۆسیالیست له ده‌ره‌وه‌ى رێوشوێنه یاسایییه‌كان و به‌كارهێنانى پاسپۆرت، به نووسراوى حزبى و له رێى پێوه‌ندییه حزبییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران، هاووڵاتییان ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له تاران راى ده‌گه‌یه‌نێت، مانه‌وه‌ى نووسراوه‌كه له‌سه‌ر داواكارى ئه‌وان بووه.
ئازاد محه‌مه‌د یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌ى چه‌ند جارێك به نووسراوى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان سه‌ردانى ئێرانى كردووه، به"وشه"ى راگه‌یاند، "به ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك نووسراوه‌كه‌ت بۆ ده‌كرێت و له‌سه‌ر سنووریش ته‌نیا له دوو ژووردا مۆر ده‌كرێت و ئیتر هیچ كێشه‌یه‌ك نامێنێت".
ره‌وانه‌كردنى هاووڵاتییانى كوردستان به نووسراوى حزب بۆ ئێران، بۆ سه‌رده‌مێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هاووڵاتییانى كوردستان نه‌یانده‌توانى پاسپۆرت دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئێسته كه پاسپۆرت به ئاسانى ده‌رده‌هێنرێت، هێشتا نووسینگه‌ى حزبه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كێتیى و سۆسیالیست به‌رده‌وامن له دروستكردنى نووسراو بۆ ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى ئێران ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د ده‌ڵێ، "نووسینگه‌كه‌ى یه‌كێتیى نیشتمانى له به‌رامبه‌ر ده‌ركردنى ئه‌و نووسراوه‌دا 50 هه‌زار دینار له هه‌ر كه‌سێك وه‌رده‌گرن و ئه‌و نووسراوه رێگه‌ى یه‌ك مانگ مانه‌وه له ئێران ده‌دات".
چاودێران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مانه‌وه‌ى نووسراوى حزب بۆ سه‌ردانى هاووڵاتییان بۆ ئێران، جگه له په‌یداكردنى سه‌رچاوه‌یه‌كى داهات بۆ ئه‌و حزبانه، له‌سه‌ر حیسابى حكوومه‌ت، هیچى تر نییه.
شێخ تاهیر له‌تیف ئه‌ندامى پێوه‌ندییه‌كانى حزبى سۆسیالیست، به"وشه"ى راگه‌یاند، "پێش ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان پاسپۆرتیان بۆ ده‌ربچێ، ته‌نیا نووسراوى حزبه‌كان هه‌بوو بۆ سه‌ردانكردنى ئێران، هه‌موو حزبه‌كانیش پشكى خۆیان هه‌بوو بۆ ناردنى هاووڵاتییان".
ئه‌و ده‌ڵێ، "پێشتر ئێمه وه‌ك سۆسیالیست ده‌مانتوانى هه‌فتانه 10 نووسراو بكه‌ین، به‌ڵام ئێسته ژماره‌كه بۆ ته‌نیا دوو نووسراو كه‌م كراوه‌ته‌وه".
له‌تیف زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌و نووسراوه له‌سه‌ر بنه‌ماى پێوه‌ندى حزبه‌كانه له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران و له‌ژێر چاودێرى حكوومه‌تى هه‌رێمه".
له‌باره‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له هاووڵاتییانى وه‌رده‌گرن له به‌رامبه‌ر ئه‌و نووسراوه‌دا، ئاشكراى كرد، "وه‌رگرتنى پاره‌ى نووسراوه‌كه له حزبێكه‌وه بۆ حزبێكى تر ده‌گۆڕێت، ئێمه بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بڕى 50 تا 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرین و ره‌چاوى بارى دارایى و گوزه‌رانى خه‌ڵك ده‌كه‌ین".
ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى پێوه‌ندییه‌كانى حزبى سۆسیالیست روونى كرده‌وه، "ئه‌و نووسراوه چونكه مۆرى حزبه‌كان و مۆرى كونسوڵگه‌ى ئێرانى به‌سه‌ره‌وه‌یه، هیچ كێشه‌یه‌كى نییه و هاوشێوه‌ى پاسپۆرت رۆڵى خۆى ده‌بینێت".
وه‌ك له‌تیف ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، هه‌ریه‌ك له حزبه‌كان رۆژێكى دیاریكراویان هه‌یه بۆ ناردنى هاووڵاتییان بۆ ئێران و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حزبى سۆسیالیست له رۆژانى یه‌كشه‌م ده‌توانێت هاووڵاتییان به‌و نووسراوه‌وه ره‌وانه‌ى ئێران بكات.
نازم ده‌باغ نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئێران، بۆ "وشه"ى دووپات كرده‌وه، "ئه‌و نووسراوه‌ى له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه بۆ هاووڵاتییان ده‌كرێت بۆ گه‌شتی ئێران، له‌سه‌ر داواكارى ئێمه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم ماوه‌ته‌وه كه داوامان له ئێران كردووه ئه‌و نووسراوه كاری پێ بكرێ".
ئه‌و له‌باره‌ى هۆی پێویستى مانه‌وه‌ى نووسراوه‌كه له كاتێكدا پاسپۆرت هه‌یه؟ ده‌ڵێ "راسته ئێسته پاسپۆرت هه‌یه و زۆر یاسایی و بێ كێشه‌یه، به‌ڵام هاووڵاتییه‌كى زۆر له كوردستان هێشتا پاسپۆرتیان نییه یان ونیان كردووه یان هه‌ژارن و بڕى پاره‌كه‌ش كه بۆ ڤیزا وه‌رده‌گیرێت گرانه، بۆیه تا ئێسته نووسراوى حزبه‌كان هێشتراوه‌ته‌وه".
ده‌باغ زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییانى كوردستانه كه ته‌واوى حزبه‌كانى هه‌رێم ده‌توانن نووسراو بكه‌ن، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندى ئێران نییه و ئێران پێى باشه ئه‌وه لا ببات و ته‌نیا پاسپۆرت بمێنێت".
ئه‌و گوتانه‌ی ده‌باغ له كاتێكدان ده‌ركردنی پاسپۆرت ته‌نیا یه‌ك رۆژی ده‌وێ له كوردستان و فیزای سه‌ر پاسپۆرتیش هه‌رزانتره له كاغه‌زی حزبه‌كان.
وشه/ سه‌لام هانه‌دنى