كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هێرشه‌بری پرتوگالیی یانه‌ی ڕیال مه‌درید، وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ دۆسته تازه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه و هه‌رای زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
پێش ساڵێك، به شێوه‌ی ڕێكه‌وت، كریستیانۆ له دوكانێكی جلوبه‌رگی وه‌رزشی له شاری مه‌درید "جۆرجینا ڕۆدرێگز"ی بینی، به‌بێ ئه‌وه‌ی كات له‌ده‌ست بدات، ڕاسته‌وخۆ نزیكی بووه‌وه و داوای پێوه‌ندی لێ كرد و كچه‌كه‌ش به هه‌مان شێوه به‌بێ دوودڵی، قبووڵی كرد.
ئه‌م پێوه‌ندییه خێرا ده‌ستپێكه‌ی كریستیانۆ و جۆرجینای ته‌مه‌ن 22 سال، به خێرایی ته‌واو نه‌بوو، به‌ڵكوو ساڵێك تێپه‌ڕیوه و هێشتا به‌رده‌وامن و كریستیانۆ ئه‌م وێنه‌یه‌شیانی له‌گه‌ڵ دڵێك بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌ش كارێكی جیایه و هه‌رگیز كریس له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانی وێنه بڵاو ناكاته‌وه.
میدیاكانی ئیسپانیا پێیان وایه، ڕه‌نگه ڕۆناڵدۆی 32 ساڵ ئه‌گه‌رچی هێشتا له لوتكه‌دایه، به‌ڵام ته‌مه‌نی له یاریكردن ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه، ڕه‌نگه دواجار دۆستێكی دۆزیبێته‌وه كه بیه‌وێ بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵی بێت.
وێنه‌كه به چه‌ندان ملیۆن دڵی له ئینستاگران بۆ چووه.