زۆر جار ده‌بیستین كه‌سێك ده‌ڵێ، تا مه‌رگ هانده‌ری ئه‌و یانه‌یه‌م، ئه‌مه گوته سه‌رزاره‌كییه‌ی له ناو هه‌موو گه‌لاندا هه‌یه، كۆمپانیایه‌كی ئیسپانی كردوویه‌تی به ڕاست.
كۆمپانیای "El Último Capricho"ی ئیسپانی، ده‌یه‌وێ خه‌ونی هه‌وادارانی ڕیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه بهێنێته دی، تابووتی بۆ دروست كردوون له شه‌ر شێوه‌ی یاریگه‌ی یانه‌كه‌یان و هه‌ركه‌س به ڕاستی تا مردن هه‌واداری ئه‌و یانانه بێت، ده‌توانێ ئه‌و تابووته بۆخۆی بكڕێ.
جگه له تابووته ته‌خته‌كه، كفنێكی سپیشی له‌گه‌ڵه كه لۆگۆی یانه‌كه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌مه جگه له ڕسته هه‌ره باوه‌كانی هانده‌رانی هه‌ردوو یانه بۆ خۆشه‌ویستیی تیپه‌كه‌یان ده‌یڵێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی داخه بۆ زۆرێك له هه‌وادارانی ئه‌و دوو یانه‌یه، نرخی تابووته‌كه‌یه كه نزیكی 20 هه‌زار دۆلاره.