میلانیا تره‌مپ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، له‌وه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ چووه‌ته كۆشكی سپی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی كردبێ، كه‌رتی گه‌شتیاریی وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بووه به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، وڵاتی سلۆڤینیا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له دنیاوه ڕووی تێ ده‌كرێ و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش ڕای ده‌گه‌یه‌نن، به گشتی 8% زیادی كردووه.
نووسینگه‌ی ئاماری سلۆڤینیا ڕای گه‌یاندووه، چالاكیی هۆتێله‌كانی ئه‌و وڵاته زیادی كردووه و ڕێژه‌ی سه‌ردانكه‌رانی ئه‌مه‌ریكی به تایبه‌ت 30.6٪ به‌رز بووه‌ته‌وه و ڕێژه‌ی سه‌ردانیكه‌رانی ناوخۆییش 22.5٪ به‌رز بووه‌ته‌وه.
میلانیا تره‌مپ، كچه نمایشكارێكی جلوبه‌رگ و خانمێكی شۆخوشه‌نگی وڵاتی سلۆڤینیا بوو، پێش ئه‌وه‌ی ته‌رمپی سه‌رمایه‌دار بیخوازێ و ببێته هاوسه‌ری سێیه‌می، ئێسته كه خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكایه، بۆ خه‌ڵكی سلۆڤینیا بووه‌ته جێی شانازی.