هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر بڕیارى په‌رله‌مان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كوردانى فه‌یلى تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق تا ئێسته بڕیاره‌كه‌ى جێبه‌جێ نه‌كردووه. كه‌سایه‌تییه فه‌یلییه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن كه حكوومه‌تى عێراق تا ئێسته‌ش وه‌ك بیانى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردانى فه‌یلى ده‌كات.
هێمن باجه‌لان شاره‌زا له مێژوو و كاروباری كوردانی فه‌یلی، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، حكوومه‌تى عێراق له ساڵى 1970 ده‌ستى به‌سه‌ر زه‌ویوزارى كوردانى فه‌یلیدا گرت، پرۆسه‌كه له مه‌نده‌لییه‌وه ده‌ستى پێ كرد، پاشان كوردانى فه‌یلى به‌زۆر به‌ره‌و ئێران كۆچیان پێ كرا، ئه‌وان باجى كوردبوون و شیعه‌بوون ده‌ده‌ن.
باجه‌لان ده‌ڵێ، "ده‌سته‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى زه‌وى كه پێش 10 ساڵ له عێراق دامه‌زرا، چاره‌سه‌رى كێشه‌ى خاوه‌ندارێتى زه‌وى فه‌یلییه‌كانى نه‌كرد. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا خراپى دۆخى ته‌ناهى مه‌نده‌لى وای كردووه كوردانى فه‌یلى بۆ سنووره‌كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه".
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى رووبه‌ڕووى كوردانى فه‌یلى ده‌بێته‌وه، نه‌بوونى ره‌گه‌زنامه‌یه، به‌و هۆیه‌ب به‌عس وه‌ك بیانى هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ كردوون و ئه‌و بارودۆخه له پاش 2003یشه‌وه ئاسته‌نگى هاتووه‌ته پێش.
ئاراس جواد كه‌سایه‌تیى فه‌یلى و به‌رپرسی راگه‌یاندن و ئه‌ندامی لقی پێنجی به‌غدای پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، "له پاش 2003ه‌وه تا ئێسته كوردانى فه‌یلى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ره‌گه‌زنامه و بارى شارستانى، ناسنامه‌یان بۆ ده‌رناكرێ، یان ئه‌گه‌ر به ئه‌سته‌م ده‌ربكرێت بۆ هۆبه‌ى تایبه‌ت به بیانییه‌كان ده‌نێردرێن".
ئه‌و ده‌ڵێ، "به ئێسته‌شه‌وه كوردانى فه‌یلى وه‌ك هاووڵاتیى كورد و عێراقى سه‌یر ناكرێن".
كوردانى فه‌یلى له ماوه‌ى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق-ئێران به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جیۆگرافیى شوێنه‌كه‌یانه‌وه باجى زۆریان داوه و رووبه‌ڕووى زیانى گه‌وره بوونه‌ته‌وه.
"ژماره‌ى ئه‌و فه‌یلییانه‌مان به‌رده‌ست نییه له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه یان ئه‌وانه‌ى هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌زانن به هه‌زاران كوردى فه‌یلى له ئێران ماونه‌ته‌وه و بۆ عێراق نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، نه‌بوونى ئامارى دروست به‌هۆى گرنگى پێنه‌دانى كوردانى فه‌یلییه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه" جواد وای گوت.
عه‌بدولحوسێن عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى مه‌نده‌لى، بۆ "وشه"ى راگه‌یاند، "فه‌یلییه‌كان له سنووری مه‌نده‌لی نه‌ماون و چوونه‌ته ئێران و هه‌ندێكیشان له به‌غدا و باشووری عێراق گیرساونه‌ته‌وه".
لاى خۆیه‌وه ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ "وشه"ى دووپات كرده‌وه، "له ساڵى 2011ه‌وه په‌رله‌مانى عێراق دانى به‌و تاوانانه‌دا ناوه كه به‌رامبه‌ر كوردانى فه‌یلى كراون و بڕیارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان دراوه، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق بڕیاره‌كه‌ى جێبه‌جێ نه‌كردووه".
ئه‌و ده‌ڵێ، "كوردانی فه‌یلی تا ئێسته كێشه‌ی ناسنامه و گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵیان هه‌یه و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه".
وشه/ گه‌رمیان- سه‌برى هۆرینى