وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه، چه‌ند ڕێنماییه‌كی بۆ ڕۆژووگران بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌یخاته ڕوو كه ده‌بێ جۆرێتی و چه‌ندێتی خواردنه‌كان به چ شێوه‌یه‌ك بێت.
بڕیاره سبه‌ی شه‌موو، ببێته یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان، هاوشانی چه‌ند وڵاتێكی ئیسلامی، ڕۆژی پێنجشه‌م ڕایان گه‌یاند كه ڕۆژی هه‌ینی نابێته ڕه‌مه‌زان و ڕۆژی دواتر یه‌كه‌م ڕۆژه.
له ڕێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا داوا ده‌كات ڕۆژووگران ڕەچاوکردنی ئامۆژگاری و ڕێنماییە پزیشکی و تەندروستیەکان ئەرکێکی گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی، هەروەک لە فەرموودە ئاینیەکاندا هاتووە، پاراستنی تەندروستی جەستە ئەرکە لەسەر هەر تاکێک.
له‌و ڕێنمایینامه‌یه‌دا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاو بووه‌ته‌وه، وەزارەتی تەندروستی سێ ڕێنمایی بۆ هاووڵاتییان لەم مانگەدا خستووەتەڕوو، كە تیایدا داوایان لێ دەكات لە کاتی پارشێوو و بەربانگدا، ڕەچاوی خواردنی تەندروست بکەن، کە بەدرێژایی ئەو مانگە لەلایەن پزیشکان و دەزگا تەندروستی و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن باسی لێوە دەکرێت، خواردنی هاوسەنگ و زیادکردنی خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی و سەوزە و میوە لە دوای بەربانگ و ڕۆژووشکاندن پێویستە.
هەروەها داوا لە كەسی نەخۆش دەكات بەڕۆژوو نەبن، لەلایەنی پزیشکیشدا نابێت نەخۆش بەبێ ڕاوێژ و ڕێنمایی پزیشکی تایبەت، بڕیاری ڕۆژووگرتن بدات، ئەمەش لەپێناو پاراستنی ژیان و تەندروستی خۆی، بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنی قورس و کۆنتڕۆڵ نەکراویان هەیە وەک شەکرە، پەکەوتنی گورچیلە و دڵ، لەگەڵ برینی گەدە و شێرپەنجە. وەك چۆن نابێت هیچ دەرمانێک کە لەلایەن پزیشکەوە بۆتان داندراوە، بەبێ ڕاوێژی پزیشک کەمی بکەنەوە یاخود ڕایبگرن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته رڕوو، ڕۆژووگرتنی منداڵان لەلایەنی تەندروستی و پزیشکیەوە گونجاو و ڕێگەپێدراو نیە، نابێت فشاریان لەسەر بکرێت بەتایبەتی لەم مانگەدا کە ماوەی ڕۆژووگرتن زیاتر لە 16 سه‌عاته و ئەگەری وشکبوونەوە و زیانە تەندروستیەکان زیاتر دەبێت بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی گرفتی گەشەیان هەیە، یان لاواز و کێشیان کەمە، یان هەر جۆرە نەخۆشیەکیان هەیە.
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان، چواره‌م ئه‌ركی سه‌ر هه‌ر مسوڵمانێكه به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له ئاینی ئیسلامدا هاتوون، پێویسته له بانگی به‌یانی تا بانگی ئێواره به‌ڕۆژوو ببن كه بریتییه له خۆ گرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو ئه‌و لادراوانه‌ی له ئیسلامدا قه‌ده‌غه كراون.