وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، سێ به‌رپرسی باڵای داعش به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه كوژراون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ده‌یخاته ڕوو، ئه‌و سێ سه‌ركرده باڵایه‌ی داعش، له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا كوژوران، كاریان پلاندانانی ڕێكخراوه‌كه بووه و به كوشتن‌یان، گوزێكی كوشنده له داعش دراوه.
"مسته‌فا جونیز" یه‌كێك بووه له‌و سه‌ركردانه‌ی داعش كه 27ی نیسان/ ئه‌پریل له مه‌یادینی وڵاتی سووریا كوژراوه، ڕێكخه‌ری داعش بووه له توركیا، هه‌روه‌ها "ئه‌بو عاسم جه‌زائیری" كه پلانگێڕ بووه و له هه‌مان شاردا له 11ی ئایار/ مایۆ كوژراوه.
هه‌روه‌ها "ئه‌بو خیتاب ئه‌لراوی" كه فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی بووه، ئه‌و له شاری قائیم له عێراق ڕۆژی 18ی ئایار/ مایۆ كوژراوه.