گه‌وره ڕاوێژكارێكی ئابووریی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند كه به هیچ جۆرێك ئاماده نین سزاكانی سه‌ر ڕووسیا هێواش بكه‌نه‌وه و وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، گاری كۆن گه‌وره ڕاوێژكاری ئابووریی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ڕای گه‌یاند، واشنتن هیچ یه‌كێ له سزاكانی بۆ سه‌ر ڕووسیا هێواش ناكاته‌وه و ئه‌و بڕیارانه وه‌ك خۆی ماون و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نایه‌ت.
زیاتر گوتی: له جیاتی ئه‌وه‌ی باسی هێواشكردنه‌وه‌ی سزاكان بدرێ، ئێمه خه‌ریكی به‌رنامه‌یه‌كین بۆ ئه‌وه‌ی سزاكان زیاد بكه‌ین، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته هیچ ده‌رئه‌نجامێك.
دوای ڕووداوه‌كانی وڵاتی ئۆكرانیا كه سوپای ڕووسیا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری ئه‌و وڵاته‌دا كرد، ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێ سزای ئابووری به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
بڕیاره حه‌وت وڵاته زلهێزه ئابوورییه‌كه‌ی دنیا له شاری تاورمینا له دورگه‌ی "سیسڵی"ی شاری ئیتاڵیا، سبه‌ی به‌رده‌وامی به كۆبوونه‌وه‌كانیان بده‌ن كه سه‌باره‌ت به بازرگانی و ژنیگه‌یه و ده‌یانه‌وێ یه‌ك سه‌نگه‌ر بۆ دژی تیرۆر پێك بهێنن.