ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "جه‌نگێكی گشتگیر" بۆ سه‌ر ئه‌وروپا ده‌كه‌ن كه به "كافر" ناوی بردوون.
ماڵپه‌ڕی "ده‌یلی مه‌یل"ی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، تیرۆریستان له ڤیدیۆیه‌كی نوێ‌دا به ناوی "كوان شێره‌كانی جه‌نگ"، داوا له مسوڵمانانی ئه‌وروپا ده‌كات، هێرش بكه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی له ناو ماڵه‌كانیان، بازاڕ، ڕێگه، یانه و هه‌موو شوێنێكدا وازیان لێ نه‌هێنن.
له‌و ڤیدیۆیه‌دا، ستایشی كاره تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر كراوه كه كوڕێكی به ڕه‌گه‌ز لیبی ئه‌نجامی دا.
به‌ره‌به‌یانی شه‌وی دووشه‌م له‌سه‌ر سێشه‌می ڕابردوو، له یاریگه‌ی مانچسته‌ر ئه‌رینا له شاری مانچسته‌ر، له‌دوای كۆتاهاتنی ئاهه‌نگی گۆرانیبێژێكی ئه‌مه‌ریكی، دوو ته‌قینه‌وه روویان دا و له ئاكامدا نزیكی 80 قوربانی لێ كه‌وته‌وه و 22یان گیانی له‌ده‌ست دا، دواتر پۆلیسی بریتانیا گوتی، كه‌سێك به ناوی سه‌لمان عوبێدی كه له‌دایكبووی ساڵی 1994ـه و دایك و باوكی لیبین، كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
له ڤیدیۆكه‌دا مژه به‌و كه‌سانه ده‌دات كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا كاری تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پێیان ده‌ڵێ، پاداشتی شه‌هیدبوونی مانگی ڕه‌مه‌زانتان پێ ده‌به‌خشرێ.
ساڵی ڕابردوو، ته‌نیا له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، داعش 400 كه‌سی كوشتووه.