نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق عه‌لی سیستانی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه سبه‌ی یه‌كشه‌م یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زانه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه زۆرێك له وڵاتانی سوننه شهموویان وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان دیاریی كرد و پێنج مه‌رجه‌عی تری شیعه‌كانی عێراقیش شهموویان كرده یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان.
نووسینگه‌ی سیستانی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، سه‌ماحه‌تی سه‌ید سیستانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مانگی نه‌بینیووه دوای ڕۆژئاوابوون له ڕۆژی هه‌ینیدا، بۆیه شه‌موو ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبان ده‌بێ و ڕۆژی یه‌كشه‌م یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌بێ.
ڕاگه‌یاندنی ڕۆژی یه‌كشه‌م وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان له كاتێكدایه وڵاتانی سعوودیه و سوننه و وه‌قفی سوننی له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌مڕۆ شهموویان وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان دیاریی كرد و خه‌ڵكی ده‌ستیان به ڕۆژوو گرتن كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه پێنج مه‌رجه‌عی تری شیعه‌كانی عێراق له ڕوونكردنهوهكانیان شهموویان وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان ڕاگه‌یاند، كه بریتین له "به‌شیر نه‌جه‌فی، محسن حه‌كیم، كازم حائری، جواد خالسی و كه‌مال حه‌یده‌ری.
ساڵانه موسڵمانان زۆرجار تووشی جیاوازی ده‌بن له دیاریی كردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان و كۆتا ڕۆژی ئه‌و مانگه، به‌تایبه‌ت له نێوان شیعه و سوننه‌كاندا، زۆربه‌ی ساڵه‌كانیش ئه‌و دوو ڕه‌وته پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر یه‌كه‌م ڕۆژ و كۆتا ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانیان به جیا په‌سه‌ند كردووه.