ئەمڕۆ كەناڵێكی ئاسمانی كوردی دەكرێتەوە

:: AM:10:24:27/05/2017 ‌


ئەمڕۆ شەموو كەناڵێكی تری كوردی دوای دوو ساڵ كاركردنی بەشێوەیەكی لۆكاڵی لە شارۆكەی ئاكرێ بە فەرمی پەخشی ئاسمانی خۆی لە مانگە دەستكردەكان بڵاو دەكاتەوە.

سەفین ئیسماعیل ئامادەكاری بەرنامەكانی كەناڵەكە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، كەناڵی "تیكۆ" دوای دوو ساڵ كاركردن تێیدا و ماندووبوون و شەونخوونی زۆر، ئەمڕۆ وەك كەناڵێكی ئاسمانی دەست بە پەخشی فەرمی خۆی لەسەر مانگی دەستكردی نایلسات دەكات.

هەروەها گوتی، تیكۆ تاكە كەناڵی ئاسمانی دەبێ بارەگای سەرەكی لە ئاكرێ بێ و كەناڵێكی ئەهلی و بێلایەنە و سەر بەهیچ حزبێكی كوردستان نییە، لەسەر مانگی دەستكردنی نایلسات بە ستایلێكی نوێ و پێشكەوتوو بە كوالێتی ئێچ دی ئەمڕۆ پەخشی بەرنامەكانی خۆی دەكات.

ئاماژەی دا، بەرنامەكانی ئەو كەناڵە سیاسی و هەمەڕەنگ و فەرهەنگی و وەرزش و دراما دەبن و لە سەرجەم بوارەكان ڕۆڵی خۆی دەبینێت.

جێی باسە "تیكۆ" وشەیەكی ئیسپانییە بە مانای "ڕەوشت" ئەو كەناڵە كە بەناوی وشەیەكی ئیسپانی كراوە، ئەمڕۆ بە فرێكوێنسی 27500 H 12728 دەست بەكار دەكات.

ئاكرێ/نەوزاد هلۆری



وشە - باز ئه‌حمه‌د