لە پەخشی راستەوخۆدا سەگێك خۆی دەكات بە ستۆدیۆی كەناڵێكی تەلەڤزیۆنیدا

:: AM:10:32:27/05/2017 ‌

لە كاتی خوێندنەوەی هەواڵەكان لە لایەن خانمە هەواڵخوێنێكی كەناڵێكی رووسیدا، سەگێكی ڕەش دەچێتە نێو ستۆدیۆ و لە خانمی پێشكەشكار نزیك دەبێتەوە.

وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، سەگێكی ڕەش لە جۆری لابرادۆر لە كاتی پەخشی راستەوخۆی هەواڵەكانی كەناڵێكی رووسیدا، ئەو ڤیدیۆیە بە شێوەیەكی فراوان بڵاو بووەتەوە و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.

لینارتی هەواڵخوین لەسەر كەناڵی (MTRK)ـی رووسی، سەرقاڵی خوێندنەوەی هەواڵ بوو كاتێك سەگێكی ڕەش چووەتە ستۆدیۆكەوە، ئەو هەواڵخوێنە هەوڵی دا هێمنیی خۆی و كەشی ستۆدیۆكە بپارێزێت، بەڵام لەو كاتەی سەگەكە خۆی لێ نزیك كردەوە و بەرز بووەوە، لینارت هاواری لێ هەستا.

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، سەگەكە هەوڵ دەدات لە پشت مێزەكەوە دەربكەوێت لە كاتێكدا پێشكەشكارەكە هەوڵی دەدا لەگەڵ سەگەكە مامەڵە بكات، گوتی كە ئەو لە راستیدا پشیلەی خۆی دەوێت.

بۆ زانین، ئەو گرتە ڤیدیۆیییە پتر لە چوار ملیۆن كەس لە سایتی یوتیوبی تایبەت بە دانان و بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ، ئەو دیمەنانەیان بینیوە.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د