خورما دژە شێرپەنجەیە و 15 مادەی سوودبەخشی تێدایە

:: PM:02:44:27/05/2017 ‌

توێژینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە كە خورما سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەگوێرەی توێژینەوەكە خورما هەڵگری ١٥ مادەی سوودبەخشە و بە خۆراكێكی دژە شێرپەنجە هەژمار دەكرێت و سیستەمی بەرگریی لەش بەهێز دەكات.

خواردنی سێ دەنك خورما لە رۆژێكدا كۆمەڵێك سوودی هەیە و یەكێك لەو جۆرە میوانەشە كە بە ئاسانی دابین دەكرێت و چوار وەرزەی ساڵ لە ماركێتەكان دەست دەكەوێت.

توێژینەوەكە دەڵێت كاتێك دوای نیوەڕۆیان هەست بەوە دەكەی كە وزەت دابەزیوە، ئەوا دەنكێك خورما بخۆ، ئەو فایبەرەی لە نێو خورمادایە بەپێچەوانەی شیرینییەكانی تر بە هێمنی شەكری خوێن بەرز دەكاتەوە.

خورما یارمەتی هەوكردنی خۆراك دەدات و ئەو كەسانەی هەست بە خراپی هەرسكردن دەكەن، پێشنیار دەكرێت خورما بخۆن.

خواردنی چەند دەنكێك خورما بۆ سكچوون باشە و هاوسەنگی سیستەمی هەوكردن دەپارێزێت، هاوكات خواردنی خورما حاڵەتی هێڵنج كەم دەكاتەوە و  گەدە دەپارێزێت.

خورما دەوڵەمەندە بە مەنگەنێز  و مس و سیلینیۆم و لێكۆڵینەوەكان سەلماندوویانە كە سیلینیۆم دژە شێرپەنجەیە. هاوكات رێگری لە پووكانەوەی ئێسك دەكات، ئەمە بە تایبەتی بۆ خەڵكی بەساڵاچوو زۆر باشە كە ئێسكەكانیان روو لە سستی دەكات بەهۆی تەمەنیان.

كەمخوێنی نەخۆشییەكی باوە و ئەنجامی رژێمێكی خۆراكی خراپە لە كۆمەڵگە جۆراوجۆرەكان، خورما دەوڵەمەندە بە ئاسن و هاوسەنگیی ئاوی لەش دەپارێزێت، ئەو نەخۆشانەی كێشەی كەمخوێنییان هەیە، دەكرێت رۆژانە چەند دەنكێك خورما بخۆن.

خورما یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات بەهۆی ئەو رێژە بەرچاوە پوتاسیۆمەی كە خاوەنیەتی، هاوكات ئەگەرەكانی جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەكانی پێوەندیدار بە دڵ كەم دەكاتەوە.

خورما رێژەی كۆلێسترۆڵی زیانبەخش كەم دەكاتەوە كە یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی جەڵتەی دڵ. هەروەها دژە هەستەوەرییە بەهۆی ئەوەی كە خاوەنی رێژەیەكی زۆری گۆگردە. توێژینەوەكە باس لەوە دەكات ئەو جۆرە خورمایە مەكڕن كە پووچاوەتەوە و هەست دەكەن گۆشتی كەمە.

ئەگەر خورمای تازە لە نیو زەرفێكدا لە نێو ساردكەرەوە رابگری، ئەوا بۆ ماوەی هەشت مانگ دەتوانی سوودی لێ وەربگری. پێش رۆژوو شكاندنیش خورما زۆر گونجاوە چونكە بە هێمنی شەكری لەش رێك دەخات.




وشە - سلێمان تاشان