تیشكی سه‌رووی وه‌نه‌وشه‌یی جگه له كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر پێست، كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر پێڵوو و چینی كۆرنیا و هاوێنه و به‌شه‌كانی تری چاو، هه‌روه‌ها هۆكارێكه بۆ په‌یدابوونی ئاوی سپی، بۆیه پێویسته چاویلكه‌ی تاریك بكه‌یت.
له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی چاویلكه‌یه‌كی دژه‌هه‌تاو، به وردی سه‌رنج بده لێبلهكهی و ئه‌و جۆره هه‌ڵبژێره كه به رێژه‌ی %100-99 رێگه له تێپه‌ڕبوونی هه‌ردوو جۆری تیشكی سه‌رووی وه‌نه‌وشه‌یی UVA و UVB بگرێت.
جگه له‌مه، چاویلكه‌ی هه‌تاوی تر هه‌یه كه هاوێنه‌ی رێگڕ له ره‌نگی شین Blue-blocking lenses له‌خۆ ده‌گرێت كه وێنه دووره‌كان روونتر ده‌كات به‌تایبه‌تی له رووناكی كه‌مدا.
چاویلكه‌ی دژهههتاوی پۆله‌رایز Polarized شه‌وق و ره‌ونه‌قی رووناكی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
چاویلكه‌ی فۆتۆكرۆم Photochromic lenses كه ره‌نگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووناكیدا ده‌گۆڕێت یان تاریك ده‌بێت بۆ قاوه‌یی Photobrown یان بۆ ره‌نگی خۆڵه‌مێشی Photogrey، به‌م شێوه‌یه وێنه‌كان روونتر ده‌بینرێن و تیشكی رووناكیش كه‌متر ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مه‌رج نییه كه هه‌موو چاویلكه‌كانی له‌م جۆره تیشكی سه‌رووی وه‌نه‌وشه‌یی به ته‌واوی بلۆك بكه‌ن.
چاویلكه‌ی به جیوه داپۆشراو زیاتر رێگه له تێپه‌ڕینی تیشكی بینراو ده‌گرێت نه‌ك تیشكی سه‌رووی وه‌نه‌وشه‌یی.